دەست لە هۆڕی پڕا، ئەگێڕێتەوە.
هۆڕ: چنراوێکی گرێچنی کون کونە لە جەواڵ گەورەتر و لە تێڕ بچووکترە (فەرهەنگی خاڵ) لە مووی بزن درووستدەکرێت و کەلوپەلی تێدەکرێت، پەندەکە بە دەوڵەمەندێکی خاوەن سامانی چرووک ئەوترێ کە لە سامانەکەی بەشی هەژاران نەدا و بەئارەزووی خۆی بەهەدەری بدات. [1]