دەستی (وەیسکە) و سووژنی (پیلا) .
وەیس: ناوی کەسایەتییەکی نەناسراوە، پیلا: پۆڵا، سووژن: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، هاوشێوەی دەرزی، بۆ دوورینی جەواڵ و ڕەشکە و تاوڵ بەکاردێت. واتە: بە دەست و پەنجەی گەورەی وەیس و بەسووژنی پۆڵا کاری دوورینەوە باش ئەنجامدەدات، پەندەکە واتە: کاری باش شارەزایی و دەستوپەنجەی دەستڕەنگینی دەوێت. [1]