حەیفە ناڵی نەکەی
ناڵ پارچە ئاسنێکە دەدرێ لە بنی پێی وڵاغە بەرزە بۆ ئەوەی سمەکانی نەخورێتەوە و زامدار نەبێت لە بڕینی ناوچە بەردەڵان و سەختەکاندا، ئەگەر کەسێک خاسیەتی کەر و گوێدرێژ و ئێستر و وڵاغەبەرزەی هەبێت و هەڵس وکەوتی نەفامانە و بارگیرانە و نابەجێیانە بکات بەددان چیڕکردنەوە و دەوترێت: حەیفە ناڵی نەکەی![1]