دەست دەشکێ کەلەئەنگوچک دەیشارێتەوە
ئەنگوچک، فەقێیانەی کراسیشی پێ دەوترێت، لە باسک و مەچەک دەئاڵێنرێت و دەپێچرێتەوە، ئەو پێچانەوەیە ئەو ئیدیۆمەی لێ درووست بووە کاتێک کەس وکار هەژار دەکەون و لەلایەن کەسوکاری خۆیەوە یارمەتیی دەدرێن و قەرز و نەبوونییەکەیان بۆ پڕدەکرێتەوە دەوترێت: دەست دەشکێ کەلەئەنگوچک دەیشارێتەوە.[1]