ئاوکردنە بێژینگە
ئامێرێکە لە هێڵەک کونیلەکانی شاشترە و بۆ دابێژتنی دانەوێڵە بەکاردەهێنرێت، ئەگەر بتەوێت ئاوی پێ ببژێریت ئەوا بەهۆی شاشی کونیلەکانی هیچ ئاوێکی تێدا نامێنێتەوە و هەموو دەڕژێت، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و بە کاری بێ هوودە بێ کەڵک و بێ ئەنجام یان هەر سوودی نەبێت دەوترێت: ئاوکردنە بێژینگە.[1]