=KTML_Bold=جێگری سەرۆکی پەڕڵەمانی کوردستان، مەرجێکی پارتی بۆ دواخستنی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی #22-05-2023# پەڕڵەمانی کوردستان ئاشکرا دەکات.=KTML_End=
د. #هێمن هەورامی#، جێگری سەرۆکی پەڕڵەمانی کوردستان، بە میدیاکانی ڕاگەیاند، ڕۆژی 18ی 11 لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە دەستینشان کراوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن و کەمتر لە 6 مانگ ماوە، دوای گفتوگۆ و ڕێککەوتنی نێوان فراکسیۆنەکان بۆ کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن، زۆر داواشمان کرد لیژنەی یاسایی کۆبوونەوەی خۆی بکا، تا پێشنیازەکانی بداتە دەستەی سەرۆکایەتیی پەڕڵەمان، تا لەگەڵ کاراکردنی کۆمیسیۆن، هەمواری یاساکانیش بخاتە ناو بەرنامەی کار و ڕێککەوتنی سیاسیی لەسەر چواربازنەیی و تۆماری بایۆمەتری و ئامار، بە هاوبەشی دەنگی لەسەر بدرێت.
ئاماژەی بە ئەوەش کرد، ئێمە ئەمڕۆش ئامادەین، دانیشتنەکە بخەینە سبەی بۆ ئەو بەرنامانەی باسمان کرد، بە مەرجێک ئێستە سەرۆکی پەڕڵەمان ڕایبگەیەنێت کە دانیشتنی پەڕڵەمان بە هەمان بەرنامەی کاری کە دیاری کراوە بۆ سبەینێیە. بە زیادکردنی ئەو گۆڕانکارییانەی لە پۆستەکانی حکوومەت و پەڕڵەمان پێویست دەکات. خوێندنەوەی یەکەمیش بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن بێت.
دەشڵێت، ئەم کارانە بۆ ئەوەیە قەوارە دەستوورییەکەی هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت، چونکە هیچ ڕوون نییە دادگای فیدڕاڵی لە ڕۆژانی داهاتوو چ بڕیارێک دەدات. [1]