دەستی تەماع درێژە.
تەماع: چاوچنۆکیی و تێرنەخۆریی. لە کۆمەڵگەدا جۆری پەروەردە کاریگەریی لەسەر کەسەکان دادەنێت، هەندێک مرۆڤ بەشێوەیەکی زۆر دەست و چاوبرسی پەروەردەکراوە کە بەهیچ تێرنابێت و داناکەوێت، لە هەموو دۆخێکدا وەک کەسێکی ڕوودار پەلاماری هەموو شتێک دەدات، بێ ئەوەی لای نەنگی بێت. [1]