=KTML_Bold=بەداخەوە زۆر کەس پێچەوانەی ئەو خاڵانەی خوارەوە ڕەفتار دەکەن=KTML_End=
لەپێش هەرکەسێک کە شتێکی تایبەت لە ژیانی نییە ئەوا بە ئەنقەست باسی ئەو شتە مەکە کە کەسی بەرانبەر نییەتی.
=KTML_Bold=ژیان زۆر دەگۆڕا و جوان دەبوو ئەگەر فێر بباین:=KTML_End=
- باس لە سۆز و خۆشەویستی باوک نەکەین لای کەسێک کە باوکی نییە ...
- قسە لەسەر باوەشی گەرمی دایک نەکەین لای کەسێک کە دایکی بەس لە خەودا دەبینێ.
- ئەگەر ڕۆژێک خەندە و پێکەنینی منداڵەکەمان دڵخۆشی کردین لەکاتی تەنیاییەکانمان سوپاسی خوای لەسەر بکەین، نەک پیشانی خەڵکی بدەین لە سۆشیاڵ میدیاکانمان کە لەوانەیە هەزاران کەس حەسرەتی منداڵێکە.
- کە دڵخۆشییەکمان هەبوو لەسەر خۆ پیبکەنین لەوانەیە نزیکترین کەسمان خەمێکی هەبێت کە لەناو دڵی شاردراوە بیت. [1]
د. #دیلمان ئازاد# خۆشناو