دەستی دوازدە ئیمامی بڕیوە، بەدوای مەعسوما ئەگەڕێ.
دوازدە ئیمام لای شیعەکان ئەم کەسانەن: یەکەم/ ئیمامی عەلی، دووەم/ حەسەنی کوڕی ئیمامی عەلی، سێیەم/ حسێنی کوڕی ئیمامی عەلی، چوارەم/ عەلی کوڕی حسێن، پێنجەم/ محەمەدی کوڕی عەلی کوڕی حسێن کە پێی دەڵێن: باقر، شەشەم/ جەعفەری کوڕی محەمەدی کوڕی عەلی کە پێی دەڵێن: سادق، حەوتەم/ مووسای کوڕی ئیمام جەعفەری سادق کە پیی دەڵێن: کازم. هەشتەم/ عەلی کوڕی موسای کازم کە پیی دەڵێن: عەلی ڕەزا، نۆیەم/ محەمەدی کوڕی عەلی کوڕی موسای کازم کە پێی دەڵێن: جەواد، دەیەم/ عەلی کوڕی محەمەد کوڕی عەلی کوڕی موسا کە پێی دەڵێن: هادی، یازدەیەم/ حەسەنی کوڕی عەلی کوڕی محەمەد کە پێی دەڵێت: عەسکەری، دوازدەیەم/ ئەحمەدی کوڕی حەسەنی کوڕی عەلی کە پێی دەڵێن: مەهدی. بە کەسێکی قۆڵبڕ ئەوترێ کە لەدوازدە ئاوبدا تەڕنەبێ. [1]