دەستی کەس پشتی کەس ناخورێنێ.
لە دنیای چینایەتیدا مرۆڤەکان هەریەکە و خۆی خەمی خۆی دەخوات، چونکە سیستەم بە جۆرێک کەلێن و درزی خستۆتە نێوان مرۆڤەکان و لێکی دوور خستوونەتەوە، بە سانایی ناگەنەوەیەک، هەر کەسێک لە ژیانیدا تووشی هەر گرفت و کەموکوورتییەک ببێت، دەبێت خۆی چاری بکات.[1]