دەستی کەس بۆ دەمی کەس ناچێت.
مرۆڤ لە کۆمەڵگەی چینایەتیدا هەتا بەرەوپێش بچێت، ژیان و گوزەرانی ئاستەنگتر دەبێت، واتە: لەڕووی ئابووریی و کۆمەڵایەتیی و زۆر لایەنی ترەوە باری ژیانی گرانتر دەبێت، بۆیە پەیداکردنی بژێویی لە پلەی یەکەمی هەوڵەکانیدایە، هەر کەسەێک هەوڵدەدات نان بۆخۆی پەیدابکات، پەندەکە واتە: هەر کەسێک تەنیا بە کەڵکی خۆی دێت، کەسی تر بەکەڵکی نایەت.[1]