دەستی لێ بشۆ.
هەموو مرۆڤێک لە کۆمەڵگەدا کەم تا زۆر پەیوەندی کۆمەڵایەتی هەیە، لەناو پەیوەندییەکاندا بەپێی پێویست هاوکاریی و دەستگیرۆیی یەکتر دەکرێت، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە کەسێک پێویستی بە هاوکاری یەکێک هەیە، ئەویش بەڵێنی داوە کە هاوکاریی بکات بەڵام بەڵێن ناباتەسەر. پەندەکە واتە: بەتەمای مەبە. [1]