دەستی نایە کاسە.
کاسە: جۆرە دەفرێکی دارین یان گڵینە (فەرهەنگی خاڵ) لە کوردەواردا دۆ یان چەشتی تێدا دەخورێت، کار و کردەوە یان ئیشوکار هەندێکجار بۆ کەسێکە دەبێتە مایەی چاکە، واتە: کەسێک کارێکی باشی هەیە بەهۆیەوە دەستگیرۆیی و هاوکاریی خەڵکی دەکات، پەندەکە واتە: بووە مایەی چاکە.[1]