دەڵێی گایە، تەرسی خۆی گێرە ئەکا.
تەرس: پیسایی وڵاخ. گێرە: لە کوردەواردا بە وڵاخ ئەمجامدەدرێت، بەشێوەی بازنەیی بەسەر خەرمانەکەدا دەخولێنەوە، بە پڕۆسەی جیاکردنەوەی دانەوێلە لە پووشەکە دەوترێت. پەندەکە بە کەسێک ئەوترێ کە لەناو بازنەی خەیاڵی خۆیدا بسووڕیتەوە، بەخەیاڵ بژیی و بەخەیاڵ دەستی بە ئامانجەکانی بگات. [1]