دەم ئەخوا و چاو شەرم ئەکا.
پەروەردەی مرۆڤەکان لە کۆمەڵگەدا هەریەکە بە جۆرێکە، بۆیە سرووشتی هەڵسوکەوتیان جیاوازە، هەندێک لە مرۆڤەکان شەرمنن و هەندێکیان ڕوودارن، پەندەکە بە یەکێک ئەوترێ کە لە ماڵی دۆست و بێگانەدا خواردن زۆر بخوات بەڵام بە چاوی پڕ شەرمەوە لە خانەخۆێ بڕوانێت. [1]