دەمی بوو بە تاقی چۆڵ.
تاق: لە خانووی کوردەواردا لەناو هەندێک لە دیوارەکاندا، بۆشاییەک جێدەهێڵرێت، پێی دەوترێت: تاق، هەندێک کەرەستە و شتی بەردەستی تێدا دادەنرێت، تاقی چۆڵ: مەبەست لە دەمی کەسێکە کە قسەی تێدا نەبێت. پەندەکە مەبەستی لەوەیە کارێک کەسێک بە مەبەست ئەنجامیدەدات و خراپ دەشکێتەوە بەسەریدا، هیچ نەڵێت. [1]