ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی #18-05-2023# #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە شاندێکی پێکهاتوو لە نوێنەری ژمارەیەک لە کۆمپانیا ئەڵمانییەکان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی وەبەرهێنان و پەیوەندی بازرگانی لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا کرا.
سەرۆکی حکومەت، کوورتەیەکی دەربارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی هەمەجۆرکردنی ئابووری و کارئاسانیکردن بۆ وەبەرهێنەران و نەهێشتنی بیرۆکراسی و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان خستەڕوو.
سەرۆکی حکومەت سوپاس و پێزانینی بۆ پشتگیریی سەربازی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش دەربڕی و خواستی هەرێمی کوردستانیشی بۆ برەودان و بەهێزترکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئەڵمانیا و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی پێشکەوتووی ئەو وڵاتە لە بواری پیشەسازیدا دووپات کردەوە.
شاندی بازرگانی و نوێنەری کۆمپانیا ئەڵمانیەکان ئاماژەیان بە ڕۆڵی گرنگیی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکەدا کرد و ئامادەیی خۆشیان بۆ پەرەپێدانی کار و چالاکی و وەبەرهێنانەکانیان لە هەرێمی کوردستان نیشاندا. [1]