=KTML_Bold=زۆربەی هاووڵاتییان زانیاری پێویستییان نییە دەربارەی ژەمی ئێوارە و کۆمەڵێک نازانن ئەگەر شەوان برسیان بوو چی بخۆن.=KTML_End=
ژەمی ئێوارە یەکێکە لە ژەمە سەرەکییەکان و نابێت نەخورێت بەتایبەت پاش کار و تەواو بوون لە کاری ڕۆژانە؛ مرۆڤ هەست بە هیلاکی و بێهێزی دەکات، ئەگەر بێت و نەخورێت ئەوا شەوان دووچاری برسیەتییەکی زۆر دەبێتەوە و دەبێتە هۆی تێکچونی خەو.
نەخواردنی ژەمی ئێوارە بە مەبەستی دابەزینی کێش و ڕێگە گرتن لە قەڵەوی یان لەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنی وێنەی شەکرە و بەرزی فشاری خوێن و کۆلیستڕۆڵ و چەوریە سیانییەکان کارێکی هەڵەیە و سوودی نییە و بە پێچەوانەوە زیانی هەیە، دکتۆر #کامەران ژاژڵەیی#، پسپۆڕی زانستی خۆراک باشترین خۆراکەکانی بڵاوکردووەتەوە بۆ ئێواران و شەوان بڵاوکردووەتەوە.
=KTML_Bold=باشترین خۆراک ژەمی ئێواران=KTML_End=
1. خواردنی قاپێک زەڵاتەی وەرزی چارەکێک پێش خواردن؛ باشترە سەوزە گەڵا تۆخەکانی تێدا بێت وێنەی کەلەرم و سپێناخ؛ کاهو، ترۆزی، خەیار.
2. یەکێک لەم خۆراکانە:
- ماسی برژاو.
- پەنیر یان ماست بێ سەرتوێژ لەگەڵ نانی تیری؛ ئاردی بۆر یان جۆ بێت باشترە.
- یەک قاپ تەماتەی سوورکراوە لە ناو یەک یان دوو کەوچک زەیت.
- پەتاتە کوڵاو یان یەک هێلکەی کوڵاو و نانی تیری.
- قاپێک شۆڤانی ئەسڵی لە ناو یەک کوپ شیری کەم چەوری.
- قاپێکی بچوک لۆبیا یان نیسک یان نۆکاو یان پاقلە؛ بۆ ئەو کەسانە ناشێت کە کێشەی کۆڵۆن و غازاتی زۆریان هەیە.
=KTML_Bold=باشترین خۆراک لە شەودا چییە؟=KTML_End=
باشترین بژاردە بریتییە لە سەوزەی وەک ترۆزی، خەیار یان میوەیەک بە تایبەت سێو، مۆز، ئەڤۆکادۆ ، هەنجیر ، چوالەی سەوز ، قەیسی ، هەڵوژە یان یەک گەنمەشامی کوڵاو یان برژاو یان یەک پیاڵە چەرەس.
دوو کاتژمێر پێش نووستن پێویستە هیچ نەخورێت.
دوورکەوتنەوە لە خواردنەوەی چا و قاوە پاش کاتژمێر نۆی شەو. [1]