بێگومان وەرزش و ڕجیمکردن دوو ڕێگەی کاریگەر و بەسوودن بۆ کەمکردنەوەی کێشی جەستە، بەڵام ڕەنگە بەهۆی شێوازی ژیانەوە نەتوانیت ئەنجامیان بدەیت و گرفتی ئەوەت هەبێت چەوری لە ورگ و کەمەرت کۆبوەتەوە.
=KTML_Bold=جگە لەم دوو ڕێگەیە، چەند هەنگاوێکی دیکە هەیە دەتوانیت جێبەجێی بکەیت بۆ ئەوەی چەوری ورگت لاببەیت.=KTML_End=
1. لە قاپی بچوکدا خواردن بخۆ، ئەمە یارمەتیت دەدات بڕێکی کەمتر بخۆیت، ئەم ڕێگە بەکاربهێنە بەتایبەتی کاتێک خواردنەکەت ناتەندرووستە و کاربۆهیدراتی زۆری تێدایە.
2. ڕێژەیەکی زۆر لە پرۆتین بخۆ، چونکە یارمەتیت دەدات ماوەیەکی زۆر بەتێری بمێنیتەوە.
3. بەهێواشی نان بخۆ و بە باشی خواردنەکەت بجوە لە دەمتدا، بەم شێوەیە زووتر هەست بەتێری دەکەیت.
4. بایەخ بەو خواردنانە بدە کە ڕێژەیەکی زۆر لە ڕیشاڵی تێدایە، وەکوو شۆفان، پرتەقاڵ و تۆوی کەتان.
5. ڕۆژانە زیاتر لە 8 پەرداخ ئاو بخۆرەوە.
6. ژەمی بچوک بخۆ، لەبری ئەوەی سێ ژەمی گەورە بخۆیت، پێنج ژەمی بچوک بخۆ.
7. لە کاتی نانخواردن هیچ مۆبایل و کۆمپیوتەرێک بەکارمەهێنە و تەماشای تەلەڤزیۆن مەکە، چونکە مرۆڤ زیاتر دەخوات کاتێک مێشکی سەرقاڵە.
8. خواردنی شەکر کەمبکەرەوە، هەر جۆرە شیرینییەک کەم بکەرەوە کە شەکری تێدایە. [1]