ئاوی لە کونێ کرا
جوتیاران لە جۆماڵکردنی جۆگە و هەڵبەستانی جۆباردا زۆر ماندوو دەبوون بەدەست کون و کەلەبەری جۆگەلەکان، کاتێک ئاو بە خوڕی دەچێتە ناو کونەکان و کونەکان پڕ دەبن لە ئاو هەرچی مار و مێرو و قرتێنەرەکانی وەکوو مشک و جورج یان هەر گیانلەبەرێکی وردیلەی تر کە لەناو کونیلەکەدا بەناچاری دێنە دەرەوە، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و بۆ فشارێکی زۆر بخرێتە سەر کەسێک و خۆی لەبەر نەگرێت و پاک بکرێتەوە یان بۆ کۆتایهاتنی دەسەڵاتێک و کش مەلیک دەوترێت: ئاوی لەکونێ کرا.[1]