لە کفری فیرعەون مەشهورترە
ئەم ئیدیۆمە زادەی کولتووری ئیسلامییە، کورد وشەی کوفری عەرەبی بە کفر گۆ دەکات، فیرعەونیش بنەماڵەی حوکمڕانی دۆڵی ڕووباری نیل و بیابانی نەوبە و وڵاتی میسر بوون کە پڕوپاگەندەی خوداوەندیان دەکرد بەسەر خەڵک و زەوییەوە، ئەمەش داپۆشینی ڕاستییەکانە بۆیە لە زمانی عەرەبی وشەی کوفری بۆ بەکاردەهێنرێت، ئەو کفری فیرعەونەش بووە بە ئیدیۆم و بەشتێکی باو و زانراو و گشتی و بێ پەنهان وئاشکرا و بەناوبانگ دەوترێت: لە کفری فیرعەون مەشهورترە.[1]