ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 23ی 5ی 2013 #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و تێکۆشەری ناسراو موحسین دزەیی کرد بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو مەحمود کانەبی ئاغا دزەیی ئامۆزای.
سەرۆکی حکومەت، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و ماڵباتەکەیان ببەخشێت.
لە بەرانبەردا، موحسین دزەیی، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=