دەوڵەمەندان هۆهۆی جووتیانە، بێوڵەکانیش قاسپەی کەویانە.
جووت: لە کوردەواردا جووتیاران بە ئامێری نیروئاموور و جووتەگا زەوی دەکێڵن و جووتدەکەن، بۆیە زووزوو هۆهۆ لە گاکان دەکەن، بێوڵە: مەبەست لە بەچکەی بەرازە، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە کەسی دەوڵەمند و هۆشیار بەڕۆژ خەریکی کاسپییە، کەسی نەزان کە لە پەندەکەدا بە بەچکەی بەراز چووێنراون، خەریکی سووڕانەوەن، واتە: کەسانی بەختیار بەپێویستی ژیانەوە خەریکن بەڵام بەدبەختان بە شتی منداڵانەوە خەریکن. [1]