درۆزن شتی لەبیر نامێنێ.
گێرانەوەی ڕووداوێکی ڕاستەقینە یان بەسەرهاتێک کە مرۆڤ خۆی بە چاوی خۆی بینیبێتی، هەنگاوبەهەنگاو لەناو بیروهۆشیدا دەمێنێتەوە، بەڵام کەسێک کە ئامادەیی نەبووبێت، بیەوێت بابەتگەلێک بگێرتەوە، قسەی زیادەی پێوەدەنێت یان بە درۆ بابەت سازدەکات، بۆیە لە دووبارە گێڕانەوەیدا شتی بیردەچێتەوە، واتە: هێندە شت هەڵدەبەستێ، هیچی لەبیرنامێنێ. [1]