کەنگرە بێ کەسه.
هاوشێوەی ئەو ئیدیۆمە وتراوە: #دومەڵان نییه#، کەنگر ڕووەکێکی بەهارییە و دڕکاوییە و لاسک و قەدەکەی دوای ئەوەی دڕکەکەی لێ دەکرێتەوە دەخورێت، ئەویش وەکوو دوومەڵان تاک و تەرایە، کاتێک بە بێڵەقان (پیشەقان) لە خاک دەردەهێنرێت، دەبێتە یەک چاڵ و هەست دەکەیت لەدەوروبەرەکەی دابڕاوە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بە کەسێکی بێ کەسوکار و خزم و خوێش دەوترێت: کەنگرە بێ کەسەیە، ئەگەر کەسێکیش بێتە دەنگ و بڵێت ئەوە بێ کەسوکار نییە دەڵێت خۆ فڵانە کەس گەنکرە بێ کەسە نییە.[1]