بابەت: یاداشت
نووسین: پشکۆ ئەمین
ئەم وێنەیە ساڵی 1974 دا لە #هەڵەبجە#ی چەندان جار ویرانکراودا گیراوە، لەم خانووە داڕووخاو و وێرانەدا لە #26-04-1974# دابەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئێراقی داگیرکەرەوە ، دوو پوورزازام بەهۆی بۆردومانەکەی ئەو ڕۆژەوە بوون بەژێر دارو پەردوی ماڵەکەیانەو کە ئەم خانووە بوو. باوکیان کە ڕەوانشاد (عەلی سمایلە فەنی) بوو، کە خۆی یەکێک بوو لە پێشمەرگەکانی سەرەتای شۆڕشی ئەیلول و دایکیان کە ڕەوانشاد (سەبری حاجی غەفور) بوو، وە ئەم خانووە ماڵی باوکی سەبریخان بوو لەگەڵ کچیکیاندا لەژێر داروو پەردووی داڕووخاوی ئەم خانووەدا ڕازگاریان بوو.
بە داخەوە دوو کوڕیان لێرەدا گیانیان لە دەستدا و بە گەشمردەیی کۆچیانکرد، کاتێک کاک عەلیی باوکیان و دایکیان لەژێر چیمەنتۆ و شیشی خانووە ڕووخاوەکەدا بە بەرینداری دەرهێنران و هەواڵی منداڵەکانیان پرسی، پێیانوتن کە هەردوو کوڕەکەی گیانیان لەدەست داوە و گەشمردە بوون!
باوکە لەباتی گریان ، $هاواری کرد بژی کورد ، بژی کوردستان$
لەوکاتەدا ڕادیۆی دەنگی شۆڕشی کوردستان لەوێ بوو دەنگەکەی و هاوارەکەی لەکاتی دەرهێنانیاندا لە ڕادێۆکەوە بڵاوکرایەوە!
ڕەنگبێت ئەوانەی ئەوسا پێشمەرگەبوون یان ئارەزوی گوێ گرتنیان هەبووبێت لە ڕادیودی دەنگی شۆڕش ئەم بەسەرهاتەیان لەبیرمابێتت!
ئەم وێنەیە لە مانگی دوانزەی، 1974 دا گیراوە، کە من لە #پێنجوین#ەوە لەسەر کورد بوون و کوردایەتی نەفی کرابووم بۆ هەڵەبجە!
کاک فواد حاجی حەمەین سەراج ڕەوانشاد کاکە بابە تاهیر هاتبوون بۆلام
لە ڕاستەوە: 1- کاک فازیل -بەداخەوە نازانم کەوتۆتە کوێ خزمی ڕەوانشاد #بەهادین نووری# بوو، پشکۆ ئەمین، کاک فواد حاجی حەمینی سەڕاج، ڕەوانشاد کاکە بابە تاهیری کورد،
بەداخەوە وێنەکە بەهۆی شاردنەوەو ئەمسەرو ئەوسەر پێکردنییەوە کەمێک تیکچوو بوو ، کاکە ئازادی عەلی نەجار ، دەستکاری کرد و پاکی کردەوە بەسوپاسەوە.
#17-05-2023#
[1]