ترشی تەڕ بووه
ترش: بەری دارەترش و سماقە، بە هێشوو دەیگرێت و دەنکەکانی وەکوو نیسک وان، لە کۆندا دێوەرەکان بەگوندەکاندا دەگەڕان لەبارەکانیاندا ترش بە دەنک و هاڕاوی دەفرۆشرا، ترش بۆ خۆشکردنی چێشت و گۆشت و بەهارات زۆر بەکاردەهێنرێت، ئەگەر تەڕ بێت ئەو بەرهەمە تێکدەچێت و خاوەنەکەی زیانمەند دەبێت، بەمەش ناوچەوانی گرژ دەبێت، ئینجا ئەو کەسانە لە پڕێکدا هەڵدەچن و زوو توڕە دەبن بەتەوەسەوە پێیان دەوترێت ئەمانە ترشیان تەڕبووە. [1]