سنگی داکوتیووه.
سنگ: دار یا ئاسن نووکی تیژ بێت چ لە زەوی چ لە دیوار بکوترێت، ئه و سنگ داکوتینە کراوە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک بیەوێت لە شوێنێک بمێنێتەوە و نەیەوێت بەجێی بهێڵێت و نیاز و مرازی مانەوە بێت و دایبکوتێت و هەڵنەستێت بە تەوسەوە دەوترێت: سنگی لێ داکوتیووە.[1]