سەری داوێ بزر بووە.
داو و بەن و دەزوو و کڵافە و گوریس ئەگەر تێک بئاڵێن دەبنە گرێ کوێرە و تێک دەئالۆزێن، ئەو گرێ کوێرەیە ئەگەر سەرەداوێکی بدۆزرێتەوە ئەوا گرێ کوێرەکە دەکرێتەوە، بەڵام هەندێجار سەرداوەکە بزر دەبێت و ون دەبێت، ئەو حاڵەتە بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر کارێک چەواشاری تێدا ئەنجام بدرێت و چارەسەری زەحمەت بێت دەوترێت: سەری داوێ بزر بووە.[1]