گردی شوێنەواری تلێ، یەکێک لە گردە مێژووییە کۆنەکانی باشووری #کوردستان#ە کە لە ڕووی جوگرافییەوە دەکەوێتە نێوان شارەدێی سەروچاوە و #حاجیاوا# لە سنووری ئیدارەی #ڕاپەڕین#. ئەم گردە چەند ساڵێک لەلایەن تیمێکی زانکۆی ئەڵتای هەنگاری بە هاوکاری و هاوئاهەنگی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری ڕاپەرین، کاری کنەو پشکنینی شوێنەواری تێدا ئەنجام دەدرێت و تا ئێستا (2023) کۆمەڵێ پاشماوەی گرنگی شوێنەوارییان دەستکەوتووە کە بووە هۆی تارادەیەک دیاری کردنی تەمەن و سەردەمی ئەم گردە، بەڵام بۆ دەرکەوتنی مێژووی گردەکە بە تەواوەتی و هەروەها کۆکردنەوەی زیاتری شوێنەوارە بەجێماوە لەم شوێنە دەبێ لە کاری هەڵکۆلینی شوێنەواری بەردەوام بن.
$کەلوپەلە دۆزراوەکان$
لە کەلوپەلە دۆزراوەکانی ئەم گردە دەتوانین ئاماژە بە ژمارەیەکی زۆر پارچە گڵینەی سەردەمە جیاوازەکان و مت و مورو و کەڕەستەی ژیان وەک چەقۆی بەردین و ..هتد بکەین، بەڵام ئەوەی جێی سەرنج و بایەخە لەم گردە کۆمەڵێک پاشماوەی بیناسازی دۆزراوەتەوە وەک دیوار و بناغەی خانوو کە بە بەرد درووست کراوەن و لە ڕووی پانی و ئەستووری گرنگ و بەهێزن، و ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە خانووەکانی ئەم گوندە مێژووییە لە ڕووی پێکهاتەوە پەیت و قایم بوونە و دەکڕێ هۆکاری ڕوخانی و وێرانی گوندەکە هۆکارێکی زۆر بەهێزی سرووشتی یان مرۆیی بێت کە توانیوەیەتی ئەم دیوارانە تێک بشکێنێت. بێجگە لە دیواری خانووەکانی ئەم گوندە، کۆمەڵێ گۆزە بە نیوە ساخی دۆزراونەتەوە کە دیارە بە مەبەستی هەڵگرتنی دانەوێلە و خواردن بووە کە وەک مەخزەنێک بەکار هاتووە. لەم گوندە گوڕەی ئاگر دۆزراوەتەوە کە دیارە بۆ ئامادەکردنی نان و لێنانی خواردن ئەم کوڕانەیان درووست کردووە.
$مێژووی گردەکە$
مێژووی ئەم گردە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی چاخی بەردینی نوێ (8500 ساڵ پ-ز) تا سەردەمی ئیسلامی.
هەڵکەوتەی جۆگرافیایی گردەکە دەکەوێتە ناو زەوی و زاری کشتوکاڵی خەڵک و ئەمە دەکرێت مەترسییەکای گەورە بێت بۆ لەناوچوون و تێکدانی ئەم گردە شوێنەوارییە.[1]