دڵ شتێکی نەوێ، نایبینێ.
لای مرۆڤە دڵدارەکان، دڵ تەنیا جێگەی یەک کەسی تیادەبێتەوە، واتە: لە ژیاندا دڵ یەک کەسی خۆشدەوێت، جێگە و بۆشایی بۆ کەسی تر تیانییە، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە دڵ ئارەزووی شتێک نەکات و شتێکی نەوێ یان نەیەوێت کەسێک ببینێت، بەزۆر نایدرێتێ و پێی نابەخشرێت.[1]