دڵ لە دڵ بەئاگایە.
لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا چەندین کەس هەن لە نزیکەوە ئاگاداریی یەکترن، واتە: لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە زۆر تێکەڵی یەکترن و ئاگایان لە هەموو شتێکی یەکترە، زۆر بەباشی لەیەک تێدەگەن و هەنگاو هەنگاو لە کارەکانیاندا بە یەکەوەن، پەندەکە بە دوو کەس ئەوترێ کە ئاگایان لە مەبەستی دڵی یەک بێت. [1]