دڵم پڕیەتی، دەمم زەردووییەتی.
زەردوویی: جۆرێک نەخۆشییە منداڵی بچووک دەیگرێت، ناودەمیی تووشی هەڵاوسان دەبێت و ڕەنگی زەرد دەبێت، بەهۆیەوە توانای قسەی بە ئاسانی نامێنێت، پەندەکە کەسێکی داماو دەیڵێت کە ستەمێکی بەرانبەرکرابێت و نەتوانێت بەکامی دڵ دەریببڕێت، و ڕازی دڵی ئاشکرابکات.[1]