بەرپرسێکی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، ناکۆکییەکانی نێوان یەکێتیی و پارتی لەدوای ڕووداوەکەی ناو پەڕڵەمان گەیشتوونەتە لوتکە، دەشڵێت، ئەستەمە هەڵبژاردنەکان لەو وادەیەدا ئەنجامبدرێت کە بڕیاری لەسەردراوە.
غەیاس سوورچی، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی مەڵبەندی نەینەوای یەکێتیی دەڵێت: ناکۆکییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی لەدوای ڕووداوەکەی ناو پەڕڵەمان گەیشتۆتە لوتکە، یەکێتیش لەپێناو ئەوەی ڕێگە لە پارتی بگرێت یاسای هەڵبژاردنەکان تێپەڕێنێت پەنا بۆ دادگای باڵای فیدراڵیی دەبات.
دەشڵێت، ئەستەمە هەڵبژاردنەکان لەو ڕێکەوتەدا ئەنجامبدرێت کە بڕیاری لەسەردراوە.
ئاماژە بە ئەوەش دەکات، لایەنە کوردییەکان پێویستیان بە پشتیووانی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی ئێراق هەیە، بۆ ئەوەی ڕۆڵی نێوەندگیر بگێڕێت و لایەنەکان کۆتایی بە ناکۆکییەکان بهێنن و سەرجەم پرسەکان ڕێکبخەنەوە.
ڕۆژی 22ی ئەم مانگە، لەسەر کاراکردن و نەکردنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان لەنێوان پارتی و یەکێتیدا درووستبوو بە جۆرێک بوو کە گەیشتە شەڕی دەستە و یەخە لەنێوان هەردوو لایاندا.
#ڕێواز فایەق#، سەرۆکی پەڕڵەمانی کوردستان دانیشتنەکەی بەجێهێشت و جێگرەکەی #هێمن هەورامی#، ڕایگەیاند کە بە دەنگی 58 پەڕڵەمانتار کۆمیسیۆن کارا کراوەتەوە.
دوای ئەوە سەرۆکی پەڕڵەمان ڕایگەیاند هەر نووسراوێکی پەڕڵەمانی کوردستان ڕایگەیاند کە هەر نووسراوێک واژۆی ئەوی لەسەر نەبێت یاسایی نییە و بە هەند وەرناگیرێت. [1]