بە مەبەستی چارەسەکردنی کێشەکانی جوتیاران لە بری وەرگرتنی گەنم و ڕۆیشتنی بەرهەمی ناوخۆیی بۆ بازاڕەکانی ناوەڕاست و خواروی ئێراق ، ئەمڕۆ #26-05-2023# پەیوەندیمان کرد بە هەریەک لە بەڕێزان د.فوئاد حسێن جێگری سەرۆک وەزیرانی ئێراق بۆ کاروباری ئابووری و وەزیری دەرەوە و دکتۆر خالید شوانی وەزیری داد و ئەندامانی پەڕڵەمانی کورد لە لێژنەی کشتوکاڵی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق، بۆ ئەوەی پاڵپشتیمان بکەن لە گەیاندنی کێشە و داخوازییەکانی جوتیارانمان بۆ بەردەم بەڕێز سەرۆکی وەزیرانی ئێراق محەمەد شیاع السوودانی .
=KTML_Bold=بە دوو خاڵی گرنگ ...=KTML_End=
1- کردنەوەی بازگەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێراق بە ڕووی هەناردەکردن و ساغکردنەوەی بەرهەمە کشتوکاڵیەکان، کە بەداخەوە بەبڕیارێک لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵی ئێراق ڕێگری لە ڕۆیشتنی بەرهەمەکان دەکرێت.
2- داوامانکرد هاوکارمان بن لە زیادکردن و دڵنیایدان لەسەر بڕی وەرگرتنەوەی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی 2023 ی جوتیاران لە سایلۆکان لە چوارچێوەی پلانی بەبازاڕکردنی گەنم لەلایەن وەزارەتی بازرگانی ئێراق بە هەمان شێوەی جوتیارانی ناوەڕاست و خوارووی ئێراق، بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆر باشی گەنم لە ئەمساڵدا لە هەرێمی کوردستان.
بە سوپاسەوە هەموو ئەو بەڕێزانەی پەیوەندیمان پێوەکردن، لەلایەن خۆیانەوە بە گەرمی پێشوازیان لە داواکارییەکانی جوتیاران و پەیامی ئێمە کرد و بەڵێنی هەماهەنگی بەدواداچوونیان پێداین. [1]