بیرکردنەوەی کەسەکان لە ڕەفتارەکانیان ڕەنگ دەداتەوە، کاتێک دەچیتە پەیوەندییەکی خۆشەویستی یان هاوسەرگیری گرنگە کۆنترۆڵی بیرکردنەوەکانت بکەیت، چونکە دواتر کاریگەریی لەسەر پەیوەندییەکەتان درووستدەکات.
=KTML_Bold=1. شاردنەوەی خۆشەویستی=KTML_End=
ئەگەر وابیردەکەیتەوە دەرنەبڕینی هەستی خۆشەویستی و دووبارە نەکردنەوەی بۆ بەرانبەرەکەت کارێکی درووستە، ئەوا هەڵەیت، چونکە خۆشەویستی پێویستی بە دەربڕین هەیە.
=KTML_Bold=2. خۆ بە ڕاست زانین=KTML_End=
مەرج نییە هەموو کاتێک تۆ ڕاست بیت و بەرانبەرەکەت بە هەڵە دابنێیت، هەندێکجار داننان بە هەڵەکان زیاتر لەیەکترتان نزیک دەکاتەوە.
=KTML_Bold=3. خیانەتکردن=KTML_End=
هیچ کاتێک بیر لە خیانەتکردن مەکەرەوە، چونکە دواتر دەبێت بە ڕاستی و بە تەواوی کۆتایی بە پەیوەندییەکەتان دەهێنێت.
=KTML_Bold=4. درۆکردن=KTML_End=
هیچ درۆیەک بۆ هەمیشە نامێنێتەوە و ڕۆژێک ڕاستییەکان ئاشکرادەبن، هەر بۆیە بیرلەوە مەکەرەوە درۆ بکەیت. [1]