کاتێک دایک و باوکێک تازە منداڵیان دەبێت، ئەزموونێکی نوێ لە ژیان تاقیدەکەنەوە، لە سەرەتادا تووشی فشار دەبن، خانمەکە باری دەروونی گۆڕانکاری بەسەردا دێت، هەر بۆیە پێویستە ئەو کەسانەی چواردەورەیان چەند بنەمایەکی ئەتەکیەت هەیە جێبەجێی بکەن.
1. لە یەکەم ڕۆژی لەدایکبوونی منداڵەکە، جگە لە چەند کەسێکی کەم کە نزیکبن لە خێزانەکە، پێویست نییە سەردانیان بکەیت و قەرەباڵغی درووستبکرێت، ئیتر لە نەخۆشخانە بێت یان ماڵەوە، سەرەتا با کەسە زۆر نزیکەکانی وەکوو خوشک و برا و دایک و باوک سەردان بکەن، دوای هەفتەیەک خزمەکانی دیکە سەردان بکەن.
2. دایک و باوکەکە تا ڕادەیەک تووشی ناجێگیری دۆخی دەروونی دەبن، هەر بۆیە بەردەوام وشەی ئەرێنی بەکاربهێنە، هەستە نەرێنییەکانت دەرمەخە، بەردەوام با وشەکانت هاندەر بن.
3. بەبێ ڕەزامەندی دایک و باوکی منداڵە وێنەی منداڵەکە مەگرە، سەرەتا پرسیان پێبکە.
4. ئەگەر داوای ئامۆژگارییان لێنەکردی، خۆت ئامۆژگارییان مەکە بەوەی چۆن و بە چ ڕێگەیەک منداڵەکەیان گەورەبکەن.
5. ئەگەر سەردانت کردن، ماوەیەکی کەم لایان بمێنەرەوە، 10 بۆ 25 خولەک زیاتر دامەنیشە.
6. لەبارەی شێوەی منداڵەکە هیچ مەڵێ، چونکە کاریگەریی لەسەر دۆخی دەروونی دایک و باوکەکە درووستدەکات.
7. هەوڵبدە ئەرکەکانیان لەسەر کەمبکەیتەوە نەک زیادی بکەیت، یارمەتییان بدە لەو کارانەی کە پێویستیانە لەو کاتەدا ئەنجامیبدەن. [1]