ناونیشانی بابەت: ئەو خۆراکانە چین کە نابێت لە کاتی دووگیانیدا بخورێت؟
ئامادەکردن: د. #کەژان کاوە تەها#
- گۆشت و مریشکی کاڵ و جوان نەکوڵاو چونکە چەندین بەکتریای تێدایە .
- ئەو خواردنەوانەی کە کافاینی تێدایە وەک قاوە، چا ، نیسکافە و ساردی.
- هێلکەی کاڵ و نەکوڵاو، لە هەندێ جۆری خۆراکدا بەکاردێت، لەوانە کێک و کولیچە و هەندێک کاری دیکەی هەویرەمەنی.
- شیری نەکوڵاو و جۆری ئەو پەنیرانەی کە لەشیری نەکوڵاو درووست دەکرێت.
- خواردنەوە کحولییەکان.
- دوورکەوتنەوە لە کێشانی جگەرەو نێرگەلە و ڤایپ.
- خواردنە دەریاییەکانی کە دەوڵەمەندە بە جیوە وەک ماسی قرش.
- خواردنی دەریای کاڵ و نەکوڵاو.
- سەوزە و میوەی نەشۆراوە.
- زیادەرەوەی کردن لە خواردنی شیرینی.
- خواردەمەنی ماوە.
- ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین A لەوانە جگەر، گێزەر، مانگۆ. [1]