ناونیشانی بابەت: دەرزی سنگی منداڵ چییە؟
ئامادەکردن: د. #کەژان کاوە تەها#
دەرزی سنگی منداڵ یان دەرزی سییەکان، بۆ ئەو منداڵانەیە کە پشوەختە لەدایکدەبن و دەرزییەکە لە دایکەکە دەدرێت پێش لە دایکبوونی منداڵەکە.
ئەم دەرزییە پێویستە و دەبێت بەکاربهێنرێ لەنێوان 24 تا 36م هەفتەیەمی دووگیانی لەکاتی لە دایکبوونی منداڵەکە و بوونی ژانی پێش منداڵبوون لە ماوەی 24 کاتژمێردا.
بۆ ئەو خانمانەشی لەنێوان 37 بۆ 38 م هەفتەیدان و پلانی نەشتەرگەرییان هەیە دەبێت ڕەزامەندی لە خۆیان وەربگیرێت بۆ بەکارهێنان لەدوای باسکردنی کەڵک و زیانەکانی دەرزییەکە لەسەر منداڵەکە.
لە سوودەکانی بریتییە لە خێرا گەشەکردنی سییەکان و باشتر هەناسەدان و کرانەوەی سییەکانی منداڵەکە لەدوای لەدایکبوونی پێشوەختە، وە کەمتر مانەوە منداڵەکە لە بەشی چاودێری چڕ (غودەج) و پێویستی بە هەناسەی دەستکرد کەمترە.
لەگەڵ ئەم سوودانەی کۆمەڵێک زیانی هەیە لەوانە:-
- کەمی کێش لەکاتی لەدایکبوون ئەگەر منداڵەکە دوای 7 ڕۆژ لە بەکارهێنانی لەدایکببێت.
- کەمبوونەوەی زیرەکی منداڵەکە.
- لە لێکۆڵەینەوە نوێیەکاندا دەرکەوتووە کە ئەگەرێکی کەم هەیە ئەم دەرزییە پەیوەندییەکی کەمی بە ئۆتیزمەوە هەبێت. [1]