قاوەی یەکتری ناخۆنەوه
لە کوردەواریدا لە کاتی سەردان و بەسەرکردنەوەی یەکتریدا، عەسرەچا باوبووە، بەوە دەچێت کلتوری قاوەخواردنەوە درەنگ کەیشتبێتە ناو کوردان، ئێستا دیوەخان و قۆناغ و ژووری مێوانی کوردانیش قاوەجاغی تێدایە، لە کاتی مێوانداری و دۆستایەتیدا، قاوە دەرێتە یەکتری لە کۆڕ وکۆبوونەوەکاندا دەخورێتەوە، ئینجا ئەوە بووە بە ئیدیۆم ئەگەر دوو کەس یەکتریان خۆش نەوێت و قسەشیان نەبێت بە یەکەوە دەوترێت: قاوەی یەکتری ناخۆنەوە.[1]