ناونیشانی بابەت: گەنج و مەعریفەت
ناوی نووسەر: #سومەیە سدیق#
لەڕووی زانستی تەمەنەوە بەکێ دەوترێت گەنج؟
ئەتوانینی بڵێین لەڕووی زانستییەوە تەمەنی (14 بۆ 40) ساڵی بەتەمەنی گەنجێتی دیاری دەکرێت ، هەندێ سەرچاوە ئەم تەمەنە دابەش دەکەن بەسەر سێ قۆناغدا ئەوانەش:
(18-14) هەرزەکار تازەلاو
(30-18) گەنجێتی تێگەشتوو
(40-30) گەنجێتی پێگەشتوو
=KTML_Bold=هەندێک سەرچاوەی تر بە جۆرێکی تر قۆناغەکان جیادەکەنەوە وەک:=KTML_End=
(20-14) تازە لاو
(30-20) گەنجێتی ڕاستەقینە
(40-30) گەنجێتی کامڵ
وە لەهەندێک حاڵەتدا لەکچان و کوڕاندا تەمەنی پێگەشتنیان زووتر دەست پێدەکان کە ئەویش لە 12 ساڵیدایە.
=KTML_Bold=ئایە بەگشتی بەکێ دەوترێت گەنج؟=KTML_End=
بە گشتی، گەنج بەو چینە پڕلە وزەیە دەوترێت کە هەوڵی خۆ درووستکردن دەدەن. لەم تەمەنەدا گەنج دەیەوێت خەیاڵ و ئارەزووەکانی بکات بە ڕاستی. گەنج پرسێکی گەورە و گرنگە، چونکە نەوەیەکە کە دەتوانێت بیسەلمێنێت لە توانایدا هەیە ببێت بە درووستکەر و ڕوخێنەریش. بۆیە پێویستە هەموو کەرەستەکانی خۆشگوزەرانی و ئاسانکاریەکانی ژیانکردنی لەبەردەستدابێت بۆ ئەوەی بتوانێت بیر لە درووستکردن بکاتەوە نەک ڕوخاندن،
گەنجان پێویستە لە بواری گەشەی خۆیاندا مەلەبکەن بۆی توانای خودناسی خۆیان هەبێت و لە ڕێگەی خودناسی خۆیانەوە بتوانن کۆمەڵگەکەشیان بناسن و خوێنەرێکی باشی پەڕتووکەکانبن و بتوانن فکری خۆیان ڕۆشنبکەنەوە بەخوێندنەوە و وەرگرتنی زانیاری و ئامۆژگاری.
=KTML_Bold=مەعریفەتی گەنج چییە، مەعریفەت چییە؟=KTML_End=
مەعریفەت هەوڵی تاکەکەکانە بۆگەشتن بەهۆشیاری بۆی بتوانن لە ڕێگەی ئەوهۆشیاریەوە بفامن و بگەن بە هەقیقەت.
=KTML_Bold=سێ خاڵی گرنگ بۆ ئەوەی کەسێکی مەعریفی مەوزوعی بین:=KTML_End=
1- یەک ئاڕاستە نەبوون:
پێویستە تاکەکان خۆیان تەنیا لەیەک ئاڕاستەدا نوقوم نەکەن بتوانن زانیاری گشتیان زیاد بکەن وەک نموونەیەک بۆ یەک ئاڕاستە نەبوون کاتێک تاکێک چەپە ناکرێت هەموو سەرمایەداری زەڕبی سفربکاتەوە تەنیا لەبەر ئەوەی کە دژیەتی بۆی بتوانێت لەحاڵەتی دوانی سەرمایەداریدا ئەویش بدوێت و بۆچوون و ڕای خۆی هەبێت کە ئەمەش وامان لێدەکات کە سێکی مەعریفی مەوزوعیداربین.
2- داماڵینی ڕق:
پێویستە لەسەر کەسی مەعریفی ڕق لەخۆیدا بماڵێت ، ڕق و مەعریفەت پێکەوە کۆنابنەوە ، بۆ نموونە ناکرێت تۆڕقت لەنووسەرێکە بڵێت کە پەڕتووکەکانی ناخوێنمەوە بەڵام بە پێچەوانەوە پێویستە ئەو ڕقە دابماڵیت و دەست بکەی بەخوێندنەوەی.
3- پەلەنەکردن:
هەمیشە پەلەکردن مرۆڤەکان دەخاتە نێوو هەڵەوە پێویستە ئارامگرن بین بۆ ئەوەی تامی بەری شیرین بچێژین ، بۆ نموونە لێرەدا ئەو مامۆستان و دکتۆر و پڕۆفیسۆرانەی کە لە محازەڕەکاندا وانە بەخوێندکاران دەڵێنەوە ڕۆژانێک ئارامیان گرتووە وچەندین ساڵ خوێندویانە و بەدەیان پەڕتووکیان خوێندۆتەوە وەلەئێستادا لە محازەڕەیەکدا بە ئێمەی دەڵێنەوە ، ئەوان پەلەیان نەکردووە تا گەشتونەتە ئەو ئاستە پێویستە بەوشێوەیەبین.
ئەگەر تاکەکان ئەم خاڵانە لەخۆیاندا پەیڕەوبکەن ئەوان دەبنەکەسێکی مەعریفی مەوزوعیدار و گەڕیدە و سەلیقەی گفتوگۆکردنیان دەبێت.
- پێویستە گەنجانی ڕۆژهەڵات و کوردستان هەوڵی بە مەعریفەکردنی خۆیان بدەن بۆی بتوانن دەستکاری ناشرینەکان بکەن، ڕاستە بارودۆخی ناوچەکەمان وایکردووە وڵاتێکی دواکەوتووبین بەڵام پێویستە هەوڵ و تەقەلای گەنجەکان ئیسفادەی لێوەڕبگیرێت و هەوڵی باش بۆ هێنانەدی خەونەکانیان بدرێت، ئەگەر بەپێچەوانەوە بێت وەک ئەوحاڵەتەی لەئێستادا درووست بووە لە کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتدا کە گەنجان هیچ گرنگییەک نادەنە ئاستی مەعریفی و هزری خۆیان چونکە بەرهەمی سیستەمێکین کەهەر لەسەرتاوە دژی نەوەیەکی پێگەشتوو کامڵ و داهێنەر بووە لەسەرتای خوێندنمان هیچ هۆشیاریەکمان بەتەواوەتی وەرنەگرتووە و نەماندراوەتێ تاکوو بتوانین کۆمەڵەیەکی هۆشیار بین، گەنجێک کەتەمەنی بیست ساڵە تازە دەستی کردووە بەوەرگرتنی هۆشیاری ئەمە شتێکی نەگونجاوە، گەنجانی تێگەشتوو ئاقڵ لە هەڵبژاردنی هاوسەری داهاتووی دەتوانێت بنەڕەتێکی جوان بۆ خێزانەکەیان دابنێت و نەوەیەکی هۆشیار بهێنێتە بوون، کۆمەڵگەی ئێمە بەبوونی زیاتر لە دەهەزار مامۆستای زانکۆ و سەد و بیست هەزار مامۆستای خوێندنگاکان و چەندین خوێندکاری زانکۆ و دەرچووی زانکۆ بەکۆمەڵگەیەکی خوێنەوار دادەنرێت بەڵام بەداخەوە سەرەڕای بوونی ئەم ئاستی خوێنەوارییە پەڕتووکەکان خۆڵیان لەسەر نیشتووە و سەرەڕای بوونی ڕێژەیەکی کەمی چاپ بەرانبەر ئەو ڕێژە زۆرەی خوێنەرە کە ئەگەر دیاری بکەین ئەم ڕێژەی چاپە زۆرە بەسەر خوێنەواراندا ئەوا بەسێ کەس پەڕتووکێکیان دەبێت، بەڵام لەساڵانی پێشوودا کەچەندێک ڕێژەی خوێنەوار کەم بووە و بڕی چاپی پەڕتووکەکان بەرانبەر خوێنەواران زۆر بووە ئەوا هیچ پەڕتووکێک نەدەما، کە لە وڵاتانی پێشکەوتودا ساڵانە خوێنەر دەبێت بەلایەنی کەمەوە پەڕتووکێک بخوێنێتەوە کۆمەڵەگەی ئێمە بە پێچەوانەوە کولتووری خوێندنەوە بەدواکەوتووی دادەنێن کە ئەمەش وادەکات هیچ پێش نەکەوین چونکە هەموو داهێنانەکان و خۆش گوزەرانییەکان لە ڕێگەی خوێندنەوەی پەڕتووکەکانەوە وەدەست دێن ، تاکوو گەنجەکانمان دەستەنەدەنە خوێندنەوە ناتوان ئامانجی خویان بپێکن بۆیە پێویستە ببینە کۆمەڵەیەکی خوێنەر بۆی بتوانین گۆڕانکاری ڕیشەی و جوان درووست بکەین.
=KTML_Bold=بۆچی پەڕتووک ناخوێنینەوە؟=KTML_End=
- یەکەم هۆکاری ئەم پاشەکشە گەورەیە شکستی پەروەردەیە لەم ناوچەیەدا چ لەناو خێزان و خوێندنگە و زانکۆکاندا هیچ هاندانێک نییە بۆ پەڕتووک خوێندنەوە منداڵ هەر لەسەرەتاوە فێری خوێندنەوە ناکرێت ئاخیر کاتێک دایک و باوک خۆیان نەخوێننەوە چەند پەڕتووکێک لەماڵەکەیاندا نەبێت منداڵ چۆن فێری خوێندنەوە دەبێت کاتێک لە خوێندنگە مامۆستاکە خۆی نەخوێنێتەوە بێگومان خوێندکارەکەش فێری خوێندنەوە نابێت.
- دووەم هۆکار شکستی سیاسەت و ئیدارەدانی وڵاتە لە زۆربەی ناوچەکانی وڵاتەکە کەسی شیاو لە شوێنی شیاو دانانرێت، کەسانی ڕۆشنبیر و داهێنەر پەراوێز دەخرێن ئەوانە پلەوپایەی سیاسی و کۆمەڵایەتییان بەرز دەبێتەوە کە پەیوەندی نزیکیان لەگەڵ دەسەڵاتداران هەیە نەک ئەوانەی شیاون، کاتێک کەسێک تەنیا بەهۆی ئینتیمای سیاسی و خێزانییەوە دەکرێتە بەڕێوبەر لە خوێندنگەیەک یان لە فەرمانگەیەک و بەڕێوبەرایەتییەک ئیتر خەڵک بیرناکەنەوە لە ڕێی خوێندنەوە خۆیان پێبگەیەنن ئیتر دەرفەتی خۆ ڕۆشنبیرکردن و داهێنان بەرتەسک دەبێتەوە لەوحاڵەتەشدا پەروەردە و زانکۆکان تەنیا دەبنە کارگەی بەرهەمهێنانی بڕوانامە نەک پێگەیاندنی کەسی داهێنەر و ڕۆشنبیر.
- هۆکاری سێیەم دەگەڕێتەوە بۆ ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بوونەتە دوژمنی خوێندنەوە زۆرینەی خەڵک ڕۆژانە چەندین کاتژمێر بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە سەرقاڵن بەشێکیش گیرۆدەیبوون لەناو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان خەڵکی کۆمەڵێک زانیاری ڕووکەشیان دەست دەکەوێت هەست بەوە دەکەن کە ئیتر زۆرشت دەزانن و پێویستیان بەوە نییە لەوە زیاتر قوڵببنەوە لە بابەتەکان، تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان خەڵکیان ماندووکردووە لە خوێندنەوە خەڵکیان ڕاهێناوە لەسەر مەعریفەیەکی لاواز وا ڕاهێناوە کە تاقەتی خوێندنەوەی وتارێکی کوورتیشیان نەبێت چ بگات بە خوێندنەوەی پەڕتووکێک کاتێک کەسێک وتارێکی 300 وشەی لە پەیجەکەی خۆی بڵاودەکاتەوە خەڵک هاواریان لێهەڵدەستێت و دەڵێن درێژە و دەرفەتی خوێندنەوەمان نییە هەموو ڕۆشنبیر ئێستای خەڵک کوورت بۆتەوە لەو زانیاریە ساکارانەی لەناو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەستیان دەکەوێت.
=KTML_Bold=چۆن خەڵکی لەگەڵ خوێندنەوە ئاشت بکرێتەوە؟=KTML_End=
یەکەم: دەبێت سیاسە و ئیدارەدان بگەڕێتەوە بۆ سەر ڕێچکە درووستەکەی، کەسی شیاو لە شوێنی شیاو.
دووەم: دەبێت وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا پلانی گونجاو دابنێن بۆ ئەوەی تاکەکان هەر لە پۆلی یەکەمی سەرەتاییەوە تا دوا قۆناغی زانکۆ لەسەر پەڕتووک خوێندنەوە ڕابهێنرێن، لە زانکۆکان زیاتر گرنگی بە توێژینەوە بدرێت.
سێیەم: وەزارەتی ڕۆشنبیری دەتوانێت بە بڕیارێک هەموو ئەو میدیا و کەناڵانەی مۆڵەتیان هەیە ناچار بکات لە ڕۆژدا بەخۆڕای خولەکێک یان دوو خولەک ڕیکلام بۆ پەڕتووکێک بکات.
چوارەم: پەڕتووک فرۆشەکان بەشێک لە شوێنی کارەکەیان بکەن بە کافتریا و شوێنی چالاکی سەرنجڕاکێش بۆ ئەوەی گەنجان بە بۆنەی خواردنەوەی کافێیەک فێربن سەردانی پەڕتووکخانەکان بکەن.
ئەم ڕێوشوێنانە و کۆمەڵێک ڕێوشوێنی دیکە هەن کە دەکرێت دەسەڵات و کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ هاندانی خەڵک بیگرنەبەر دواجار حیزبە سیاسییەکانی ئێستا دەبێت تێبگەن کە بەرژەوەندی ئەوان زیاتر لە کۆمەڵگەیەکی پەڕتووک خوێندایە تا لەگەڵ گۆمەڵگەیەکی نا ڕۆشنبیر و دوژمنی پەڕتووک، تەنیا بیر لەوە بکەنەوە ئایە ئەوان پێیان باشە لە ئەفغانسان و لیبیا سیاسەت بکەن یان لە وڵاتێکی خوێندەواری وەک ئیسرائیل و تەنانەت تونس.
گەنجان پێویستە هەوڵبدەن لێکەوتە کۆمەڵایەتی و ئابووریەکان و دەروونییەکان لەسەر خۆیان کەمبکەنەوە بۆی بتوانن حەز و ئارەزەوەکانی خۆیان بەدیبهێنن، پێویستە هەوڵی بەرزکردنەوە ئاستی مەعریفی خۆیان بدەن بۆ پێگەشتنی خۆدی خۆیان دواتر پێشکەوتنی کۆمەڵگە و وڵاتیش. [1]