ڕێکخراوێکی مەدەنی کولتووری و سیاسییە، بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر مێژووی دێرینی کورد، ساڵی 2023 دامەزراوە.
هێڵ و سنووری کارکردنی ناوەندی کورد (بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر مێژووی دێرینی کورد) تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوینی دێرین و دەوروبەریشی لە خۆدەگرێت بە جۆرێک گرنگییەکی زۆر بە ناساندنی خەڵکانی کۆن و نوێی ناوچەکە ئەدرێت. [1]
دامەزرێنەر و سەرۆکی ناوەندی کورد: #ئاکۆ محەمەد میرزادەیی# و لەبارەی ئەندامانیشەوە پێکهاتەکەیەکە لە کۆمەڵێک لێکۆڵەری کورد و بیانی بە جۆرێک لە ئێستادا (2023) ژمارەیان پازدە (15) کەسن.[2]