بابەت: وتار
نووسین: #ژوان ئەحمەد سەعید#
ناونیشان: $وڵاتێک بۆ کوڕی مەسئوولەکان$
کوڕی مەسئول: زاراوەیەکە ئەگەر لە هەموو جیهان بگەڕێیت جگە لە کوردستان و ئێراق و هەندێک وڵاتی دەغەڵ و نەزانی ڕۆژهەڵات، شتێک نییە بەناوی کوڕە مەسئول.
لە کوردستان، کوڕی سەرۆک نەوت ئەدزن
کوڕی سەرۆک و مەسئوول و سەرۆک ئەبن بۆ لیوا ڕوکن و ژەنەراڵ
کوڕی مەسئوول گرێبەستی گەورە بەدەست ئەهێنێ
بازرگانی دەکات
کۆمپانیای هەیە
ڕۆژنامەنووس دەکوژێ
گەنجێک لەسەر فول لایت دەکوژێ
بیرم دێت کچەکەی جۆرج بوشی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کە ناوی جینا بوو، لەسەر ئەوەی مەی خواردبۆوە 600 دۆلار غەرامە کرا
هەروەک مۆڵەتی شۆفێریشی بۆ یەک مانگ لێ سەنرایەوە
جگە لەوەی سزا درا کە ئەبێ 36 کاتژمێر وەک پاکەوان لە یەکێک لە شوێنە گشتییەکان ئیش بکات.
کچەکەی دوو فلیپا ی سەرۆکی پێشووی فەرەنسا بوو بە مۆدێل و ڕیکلامی بۆ جلوبەرگ و بۆن دەکرد بۆ بژێوی خۆی.
هاوسەرەکەی ڕیچارد مایەرز ی سەرۆکی دەستەی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا لەسەر ئەوەی بە کۆپتەرێک چوو بۆ دەوامی زانکۆ، سەد هەزار دۆلار غەرامە کران و سیانەی کۆپتەرەکەشی پێ کرا جگە لە سزای سەربازی کە بە نهێنی هێڵرایەوە.
بەڵام لە کوردستان ئەبینین ئەم وڵاتە بووەتە مەکۆی دزان، کوڕی مەسئول و سەرۆک بوونەتە خاوەنی سەرخان و ژێرخانی ئەم وڵاتە.
لە وڵاتدا خەڵک دەکوژن، لاقەی خەڵک دەکەن، وەک چۆن باوکیان یاسا و ڕێسای وڵاتەکەیان لاقە کردووە و کەسیش برۆی نابزوێ.
ئەم وڵاتە هی ئێمە نییە، بووەتە وڵاتی کوڕانی بەرپرس و سەرۆکەکان، بەڵام بۆچی لە نەهامەتیدا هەر ئێمە ئەیپارێزین.
ئێمە گێلین یان ئەوان زۆر ئازان؟
#23-05-2023#
[1]