کێرد و پەنیرن.
کێرد، تیغێکی دەسکدارە هاوشێوەی خەنجەر و چەقۆ، پەنیریش بەرهەمێکی شیرەمەنییە و لە هەوێنکردنی شیرەوە درووستدەکرێت و نەرمە و کێردیش زۆر ئاسان قاش قاش و کوز کوز و لەت لەتی دەکات، تیژی تیغی کێرد و نەرمی پەنیر لێرەدا کراوە بە ئیدیۆم و بەدوژمنایەتی بەردەوام و نەبڕواوەی دوو لایەن و دوو کەس دەوترێت ئەمانە کێرد و پەنیرن. [1]