=KTML_Bold=وردەکاری بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی ئێراق سەبارەت بە پەڕڵەمانی کوردستان=KTML_End=
- خولی پێنجەمی پەڕڵەمانی کوردستان لە 6ی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو 2022 کۆتای هاتووە.
- یاسای ژمارە 12ی ساڵی 2022 ی تایبەت بەدرێژ کردنەوەی خولی پێنجەمی پەڕڵەمانی هەرێم نادەستوورییە.
- هەر یاسا و بڕیارێک لە دوای 6ی تشرینی دووەمی 2022 لە پەڕڵەمانی هەرێم دەرچووبێت بە هەڵوەشاوە و نادەستووری هەژمار دەکرێت.
- هەڵوەشاندنەوەی ڕۆژی 18ی 11ی 2023 وەکوو ڕۆژی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی هەرێم کە لەلایەن سەرۆکی هەرێم دیاری کرابوو.
- بڕیاری دادگای فیدڕاڵی، لە 30ی ئایارەوە بەسەر هەرێمدا جێبەجێ دەکرێت.
- بەپێی بڕیاری دادگا، حکومەتی هەرێم دەبێتە حکومەتی کاربەڕێکەر.
- بەپێی بڕیاری دادگا، کۆمیسیۆنی هەرێم ناتوانێت سەرپەرشتی هەڵبژاردن لە هەرێم بکات.
- بەپێی بڕیاری دادگا تا هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان و پێکهێنانی حکومەت و هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم دامەزراوەکانی هەرێم لە بۆشایی دەستووریدا دەبن. [1]