ناونیشانی بابەت: کەمخوێنی لە ئافرەتانی دووگیاندا
ئامادەکردن: د. #کەژان کاوە تەها#
ئافرەتی دووگیان ئەگەری تووشبوونی بە کەمخوێنی زیاترە، بەهۆی زیادبوونی پێویستی بۆ کۆرپەلە و کەمبوونەوەی ڤیتامینات یان مادەی ئاسن لە ماوەی دووگیانی.
=KTML_Bold=لە جۆرەکانی کەمخوێنی لە ماوەی دووگیانی:-=KTML_End=
- کەمخوێنی بەهۆی کەمی مادەی ئاسن.
- کەمخوێنی بەهۆی کەمی ڤیتامین B12.
- کەمخوێنی بەهۆی کەمی ترشی فۆلیک.
=KTML_Bold=لەو هۆکارانەی ئەگەری کەمخوێنی زیاتردەکات لە ماوەی دووگیانی:-=KTML_End=
- فرەدووگیانی (دوانە و سیانە)
- کەمی ماوەی نێوان دووگیانی یەک بەدوای یەک.
- کەمخوێنی پێش دووگیان بوون.
- نەخواردن یان کەمی ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە مادەی ئاسن.
- دووگیانی پێش تەمەنی بیستەکان.
=KTML_Bold=لە نیشانەکانی:-=KTML_End=
- هەستکردن بە ماندووی و هیلاکی و سەرگێژخواردن
- تەنگە نەفەسی و خێرابوونی لێدانی دڵ
- زەردی و ڕەنگپەڕینی پێست و لێو و نینۆک
- کەمی تەرکیزکردن
لە سەرەتاکانی کەمخوێنی لەوانەیە هیچ نیشانەیەک نەبێت و ئەم نیشانانەی سەرەوە ئەگەری هەیە لە دووگیانیدا هەبێ بێ ئەوەی کەمخوێن بیت، بۆیە پێویست بە پشکنین دەکات بۆ دیاری کردن.
=KTML_Bold=لەکاریگەرییەکانی کەمخوێنی لە دووگیانیدا:-=KTML_End=
- لەدایک بوونی پێش وەختە
- کەمی کێشی کۆرپەلە
- کەمخوێنی کۆرپەلە
- دواکەوتنی گەشەی کۆرپەلە
- بوونی کێشە لە مێشک و دڕکە پەتکی کۆرپەلە (کەمی ترشی فۆلیک) .
- مردنی کۆرپەلە. [1]