ناونیشانی بابەت: پرایاپیزم، ئایە ئەم حاڵەتە مەترسیدارە؟
ئامادەکردن: د. #دێراو سەعید عوسمان#
پرایاپیزم بریتییە لە حاڵەتی مانەوەو بەردەوامیی چووک لە دۆخی ڕەقیدا بۆ زیاتر لە 4 کاتژمێر بەبێ هیچ هۆکارێکی هاندان و وروژاندنی سێکسی لە پیاواندا.
حاڵەتەکە زیاتر لە پیاوانی سەروو تەمەن 30 ساڵی باوە، هەروەها لە گەنجانیشدا ڕوودەدات.
=KTML_Bold=حاڵەتەکە سێ جۆری هەیە:-=KTML_End=
1- جۆری یەکەمیان کە پێی دەوترێت (Ischemic priapism) لەم حاڵەتەیاندا کاتێک خوێن دەچێت بۆ چووک، خوێنەکە توانای گەڕانەوەی نامێنێت بە بۆری خوێنهێنەرەکەدا و خوێنەکە لە چووکدا قەتیس دەبێت، ئەم جۆرەیان حاڵەتێکی لەناکاوەو پێویستی بە چارەسەری بەپەلە چونکە شانەکانی چووک بەتەواوی ئۆکسجینیان بۆ ناڕوات ، کە نیشانەکانی بریتین لە:-
- ڕەقبوونی قەدی چووک بۆ ماوەی زیاتر لە 4 کاتژمێر بەڵام سەری چووک نەرمە.
- ئازاری زۆر و بەردەوام.
2- جۆری دووەمیان کە ناسراوە بە (Stuttering priapism) کە بریتییە لە دووبارە بوونەوەی ناوبەناوی حاڵەتەکە و بوونی ئازار وە پێویستی بە چارەسەری بەپەلە هەیە ، زیاتر باوە لەگەنجاندا بەتایبەت ئەوانەی کە نەخۆشی زگماکی ناڕێکی شێوەی خڕۆکەسوورەکانیان هەیە ناسراوە بە (sickle cell disease) .
3- جۆری سێەمیان ناسراوە بە (Nonischemic priapism) کە بریتییە لە زۆر ڕۆیشتنی خوێن بە خوێنبەرەکەدا بۆ چووک ، ئەمەش وادەکات کە چووک بکەوێتە دۆخی نیمچە ڕەقیەوە بۆ زیاتر لە چوار کاتژمێر ، ئەم جۆرەیان ئازارێکی زۆری نییە. [1]