ناونیشانی بابەت: هۆکار و لێکەوتەکانی پرایاپیزم
ئامادەکردن: د. #دێراو سەعید عوسمان#
بوونی هەندێک نەخۆشی تایبەت بە خوێن وەک:-
- ناڕێکی شێوەی خرۆکە سوورەکان ناسراوە بە (Sickle cell disease).
- شێرپەنجەی خوێن و نەخۆشی تالاسیمیا.
=KTML_Bold=بەکارهێنانی هەندێک جۆری دەرمان وەک:-=KTML_End=
- دەرمانە دژە خەمۆکیەکان و دژە قەلەقییەکان.
- دەرمانی خوێن ڕوونکردنەوە وەک وارفارین.
- بەکارهێنانی دەڕزى ڕەپبوونى جووک هەنیک جار.
- بەکارهێنانی کحول و مادە هۆشبەرەکان.
- برینداربوون و بەرکەوتنی زەبرێک بە چووک یاخود ناوچەی حەوز.
- هەندێک هەوکردن بەهۆی ژەهرەوە وەک پێوەدانی دووپشک یاخود جاڵجاڵۆکە.
- بوونی هەندێک نەخۆشی وەک دەردەشاهانە.
- هەندێک حاڵەتی زیانگەیشتن بەدەمارەکان وەک برینداربوونی دڕکە پەتک.
- شێرپەنجەی چووک.
- بوونی نەخۆشی سێکسی گوازراوەی سیفڵێس.
- ئەگەر ئەم نەخۆشییە بە زووی چارەسەر نەکرێت بەتایبەت جۆری یەکەم کە ناسراوە بە (Ischemic priapism)، ئەوا کەسەکە تووشی تێکشکانی شانەکانی چووکی دەبێت بەهۆی ئەوەی کە ئۆکسجینی پێویستیان بۆ ناڕوات بەم جۆرەش نەخۆشی لاوازی سێکسی ڕەپنەبوونی چووکی لێ دەکەوێتەوە.
- چارەسەری حاڵەتەکە دەکرێت لەلایەن پزیشکی پسپۆڕ دوای دەستنیشان کردنی جۆری حاڵەتەکە. [1]