ناو: نەوشیروان
ناوی باوک: حسێن سەعید
نەوشیروان حسێن سەعید: هەڵگری دکتۆرایە لە سیاسەت لە زانکۆی نیوکاسڵ، بەریتانیا. لە بواری ململانێی سیاسیی و ئیثنی، ناسیۆنالیزم، چۆنێتی بەدیهێنانی ئاشتی و دیموکراسی لە کۆمەڵگە پەرتبووەکان، دۆزی کورد، کێشەی کەرکووک، حکومڕانی لە هەرێم کوردستان دەنووسێت و توێژینەوە دەکات. هەروەها گرنگیدەدات بە فەلسەفەی سیاسیی و فیکری ئیسلامیی. بە هەرسێ زمانی کوردیی و عەرەبیبی و ئینگلیزیی نووسین و توێژنەوەکانی بڵاوکردونەتەوە. [1]