ناونیشانی بابەت: هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی قوڵی بێ متمانەیدا
ئەم وتارە نووسراوە لە ڕۆژی: #05-06-2020#
ئامادەکردن: #سورێن جەمال محەمەد#
ڕۆژانە بە سەدان تووشبوی نوێ تۆمار دەکرێت، بە بەرچاومانەوە هاووڵاتییانی ئەم هەرێمە بەهۆی کۆرۆناوە گیان لە دەست دەدەن. بەڵام، هێشتا زۆرێکمان نەک بروامان بە بوونی وەها نەخۆشییەک نییە، بەڵکوو بانگةشەیی پوچەڵیی و ناراستیی وا نەخۆشییەک دەکەین، وه بە فێل و ستراتیژی حکومەتی دەزانین بۆ خۆدزینەوە لە ئەرک و بەرپرسیارییەتییەکانی. بێگومان حکومەت، نەک نەی توانیوە لە ئاست پێداویستەکانی ئەم دۆخەی ئێستادابێت، بەڵکوو بە سەرچاوەی زیاتری درووستکردنی بێ متمانەیی لەنێوان هاووڵاتییانی هەرێم دادەنرێت سەربارەت بە بوون و نەبوون و ڕاستی و درووستی فایرۆسی کۆرۆنا. بەڵام، قسەی من زیاتر لەسەر حيزبەکانە وەک داینەمۆیی درووستکردنی بێ متمانەیی لەنێوان هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستاندا.
حيزبایەتی لە وڵاتە پێشکەوتوکانی دنیادا، هەمیشە تاک بە ئاڕاستەی زیاتر هۆشیاریی سیاسی، ئابووری، و تەندرووستیدا دەبەن. واتە حيزبەکانی ئەوێ، کار لەسەرئەوە دەکەن، تاکێک درووست کەن، کە سەرچاوە و داینەمۆیی درووستکردنی متمانە و هۆشیاریی گشتی بێت. لەوێ تاک بە شێوەیەک ئاڕاستە دەکرێت، کە بروایی بە دامەزراوە دەستووریی و نیشتمانییەکانی وڵاتەکەی خۆی بێت، و هاوکاریان بیت.
بەڵام ، حيزبایەتی لە هەرێمی کوردستان، هەردەم هاووڵاتییەکانی ئەم هەرێمەی بە ئاڕاستەی درووستکردنی بێمتمانەیی و ناهۆشیاریی زیاتر پاڵناوە، نەک بە ئاڕاستەی درووستکردنی متمانە و هۆشیاریی گشتی. واتە، زۆرایەتی حيزبەکانی هەرێم ، پێگە و سەنگ و قوەتی حيزبی خۆیی لەسەر درووستکردنی بێ متمانەی بەرانبەر بە دامەزراوەکانی حکومەت و حيزبەکانی دیکە هەڵچنیوە. واتە، ئەوان ، کار لەسەر ئەوە دەکەن بێ متمانەییةکی قوڵ لە هەناو و دونیابینی تاکی کوردیدا درووست بکەن بە ڕامبەر بە کارو هەلوێست و پڕۆژە و ڕوئیایی حيزبەکانی دیکە، و بەتایبەتی حکومەت. واتە، لە جیاتی ئەوەی بێت ڕۆڵ و سەنگ و پڕۆژە و ڕوئیایی خزبەکەی خۆی نیشانی لاینەگران و هاووڵاتییانی ئەم هەرێمە بدات، دێت و زۆر بە نابەرپرسیارانە و نا واقیعیانە، تەواوی بەها و پرەنیسپ و کاری دامەزراوەکانی حکومەت و حيزبەکانی بەرانبەری زەربی سفر دەکات بۆ ئەوەی وێنەیەکی شەیتانیکراوی ئەوان نیشان بدات. واتە، نایەت وێنەی ئەو “بەهەشتەی” کە بانگەشەی بۆ دەکات نیشانی لایەنگران و هاووڵاتییان بدات. بۆیە، زۆر بەی حيزبەکان تاکێکی گوێ لە مشت و نا بەرپرسیار و بێ ڕوئیا درووست دەکەن، کە لە هەر ئان وساتێکدا، بۆی هەلَبکەوێت، دۆخێکی گەورەیی شلَەژانی دەرەونی بۆ هەولَاتیانی ئەم هەرێمە درووست دەکەن.
لە هەمان کاتیشدا، حيزبە ئۆپۆزسوێنەکان ، نەک تاکێکی هۆشیار و بەرپرسیاریان درووست نە کردووە، بەڵکوو بە هەمان ڕێگا و شێوەی حيزبە حکومرانەکان تاکێکی ڕۆبۆتیيان درووست کردووە، کە قوەت و ڕوئیابینی لەسەر پڕۆژەو بوونیادی مەعریفی خۆی هەل نەچنيوە، بەڵکوو لەسەر درووستکردنی بێ متنامەنی بەرانبەر بەرابمەرەکەی هەلچنیوە، وە هەرچی ئەوان وتیان ، لای ئەم قەبول نیەو، جێگەی گومان و ڕاچلەکینە.
هیچ ڕووداو و دۆخێک وەک ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەوەی ڕوونەکردەوە ، کە زۆریک لە هەوڵاتیانی ئەم هەرێمە نەک گوێی لە ڕاپۆرت و ڕاسپاردە زانستیی و تەندرووستییەکان ناگرێت ( کە بیگومان بێ متمانەیش لەواندا هەیە) ، بەڵکوو ئیش لەسەر بێ بەهاکردن و بێ ئەرزشکردنینان دەکات، بە ڕادەیەک دۆخێکی ناڕوونی بۆ هاوڵیاتیان درووست کردووە، وە بە گومانەوە لە هەبوونی وا نەخۆشییەک دەڕوانێت.
ئەوەی جێگەی تێرامان و هەلوێستە لەسەرکردنە ئەوەیە، ئەوەی وا لەم تاکە دەکات ئامادەبێت گوێی بۆ بگرێت و ملی بۆشل کات، ئەو قسەو ڕێ وشوێنانەیە کە بەرپرسە حيزبیەکەیی وسەرۆکەکەی بۆی بەیان دەکات. واتە ئەگەر حيزبەکەی وتی کۆرۆنا هەیە، ئیتر هەیە و، ئەگەریش وتی نییە، ئەوە نییە، و نەک مەرگی چەند کەسێک بەڵکوو بەهەزانیش ڕایی ناچڵە کێنێت. ئەم بێ متمانەییە زۆرەی ئێستا لەم هەرێمە داشڵەقیو بە قەیرانی دارایی و چەندان قەیرانی دیکە هەیە، بەرهەمی کاریی حيزبێک و هەروەها ئەم چەند سالەی دوایی نییە، بەڵکوو بەرهەمی زیاد لە قۆناغ و دەیەیەکە لە حيزبایەتی و حکومڕانی. هەر لە یەکەم قۆناغی شۆڕش و سەرهەڵدانی حيزبایەتی ، درووستکردنی بێ متمانەیی چەکێکی کاریگەریی هەر حيزب و ڕێکخراوێک بوو دژ بە حيزب و ڕێکخراوانی دیکە. واتە کاتێک حيزبێکی نوێ درووست بووە، لە بێ متمانەی حيزبەکەی پیشووی درووست بوووە، پاشان خۆیشی بوەتە هۆکاری درووستکردنی بێ متمانەیی لەلای لاینەگرو هاووڵاتییانی ئەم هەرێمە. واتە، جۆرێک لە بازنەیەکی بێ متمانەیی درووستبووە، هەر حيزب و لایەنێک ئەوەی بەرابمەری پێ تۆمەت بار دەکات. لە هەمان کاتیشدا، بووبە بە نیعمەتێک بۆ هەندێک حيزب و لایەن.
لەگەڵ ئەوەشدا، فرە حيزبی و هەبوونی چەند حيزبێکی ئۆپۆزسوێن لە هەرێمی کوردستان، نەک نەبووەتە هۆیی درووستکردنی تاکی هۆشیار و بەرپرسیار، بەڵکوو تاکی بە قەد باڵی حيزبەکەی خۆی درووستکردووە. تاکێک، کە سەرجەم کار وپڕۆژە و ڕوئیا و هەلوێستی حکومەت و حيزبەکانی دیکە نەک ڕەت دەکاتەوە، بەڵکوو بە کاریی شەیتانی وەسفیان دەکات، و هەرکەس و لایەنێک ملی بۆ شل بکات، ئەوا ئیدی ئەوە شەیتانەو دەبێت ڕەجم بکرێت. تاکێک، هەمیشە لە پشت مۆبایل و کۆمپتەرەکەیەوە ئامادەیە بۆ فەرمانی سەرووی خۆیی و بۆ هێڕشکردنە سەر بەرانبەرەکەیی وروخاندنی هەموو بەهاکانی.
بێگومان ئەم بێمتمانەییە بەرفراوانەی ئەمڕۆ لە کۆمەڵگەی کوردیدا ئامادەیە، هەرێمی کوردستان بەرەو دۆخێکی نادیار و مەترسیدار دەبات، کە ڕەنگە تووشی دژواریی و ناڕەحەت گەلێکی وەهامان بکات، کە دورنەبێت لە شەریی ناوخۆیی و پەرتەوازیی ئیداریی و سیاسی. تاکە ڕێگەش بۆ گەڕانەوەی متمانە بۆ دامەزراوە سیاسی و تەندرووستییەکانی ئەم وڵاتە، گێرانەوەی شکۆیە بۆ زانست و بەهایی مرۆڤی زانستخواز. [1]